top of page
  • Emma Daklan

نامەی بەیان سەلمان براوەی بواری ڕۆمان بۆ فیستیڤاڵی چوارەمی ئەندیشە


بەڕێزان

ئەم بڕیارەی ئێوە، لەم ساتە هەستیارەی کوردستان، ماییەی شانازیی و دڵخۆشکردنە.

جێی شانازیمە، چونکە بە پێوانەی هەڵسەنگاندنی کارەکانم بڕیارەکەتان وەرگرتووە. لە ساتەوەختێکیشە، کە دەیان نووسەر و وەرگێڕی بەتوانا و لێهاتوو خزمەتی کولتوور و ڕۆشنبیریی کوردی دەکەن.

ماییەی دڵخۆشکردنیشمە، چونکە ناسینەوەی ئەو ڕەوتە پڕ ماندووبوونەمە، کە لە ساتی یەکەمی هەنگاونانم لە زمانی فەرەنسیی، لە چوونم بۆ زانکۆی پاریس و دەستکردنەوەم بە خوێندنی ئەدەب، دەیان کۆسپ و تەنگانەم بڕی، بۆ ئەوەی بتوانم خشتێک بخەمە سەر کاییەی ئەدەبیی کوردی.

ئەمڕۆکە، ئێوە، بە دڵ و هەستێکی پڕ جوانیی، خەڵاتی ساڵانێکی ئەو شەونخونییەم دەکەن.

سپاس بۆ پێشمەرگەکانمان، بێ ئەوان ئەو تروسکە ڕووناکییە نامێنێت. سپاسی پێ پایانم بۆ ئێوەی ئازیز. بۆ هاوڕێیانی دڵسۆزم، بۆ کەسوکارم، کە باوەڕتان پێمە. ئەمڕۆ بەو خەڵاتە ئێوەش بەشداری ئەو ڕەوتەم دەبن.

ببوورن، نەمتوانی لەو ڕێوڕەسمە ئامادەبم. داوام لە هاوڕێی ئازیزم کاک ئارام سدیق کرد، لەبری من خەڵاتەکە وەر بگرێت.

زۆر سپاسی هەموو لایەک دەکەم و دەستخۆشیی لە برادەرانی خەڵاتکراو دەکەم.

بەیان سەلمان

پاریس 28/11/2016


29 views0 comments

Recent Posts

See All
bottom of page