top of page

نەوەکانی مادایی. ڕۆمان بە زمانی کوردی، ساڵی ٢٠١١ لە دەزگای یاد چاپکراوە.

ئەم ڕۆمان باسی سەرهەڵدانی شارستانییەتێک دەکات، لەگەڵیشیدا باس لەسەرهەڵدانی زمان دەکات، گەشەکردنی وشە و زمان لەگەڵ گەشەی ژیانیانە، لەگەڵ یەکەم دزی لەو مەملەکەتە وشە گۆڕانی بەسەردا دێت و لەگەڵ هەڕەشەی شەڕ زمانیان دەگۆڕێ و دەکەونە ئەوەی نووسینەکانیان بپارێزن. یەکەم دروستکردنیان بەلەمە کە بۆیان دەرئەکەوێ لە ڕێی ڕووبارە گەورەکەیانەوە دزیان لێکراوە. ئینجا ئەکەونە خۆیان بۆ دروستکردنی چەک و ئامرازیی شەڕ و خۆ ئامادە کردن بۆ شەڕ.

خۆشەویستی و موزیک و گۆرانی ڕۆڵێکی گەورەی لە دید و بۆچوونیان هەیە. هەموو نەوەکانی ئەو مەملەکەتە بە ژن و پیاو سەرقاڵی کارن، کەس بەدەست بەتاڵیی دانەنیشتوە، پاشای مەملەکەت ژنە، ژنەکان لەوێ بیناساز و بەڕیوبەری دارایی و کار و باری وڵاتن. ئەوانەشن کە دەزانن خۆشەویستی چیە و چۆن کلتووریان بۆ نەوەکانی دی دەگوازنەوە؛ بەڵام کە هەڕەشەی شەر دێت و بۆیان ئاشکرا دەبێ کە خۆیان بە تەنیا نین لەم دونیایە و چواردەوریان هەڕەشەیە، کات درەنگە تا لەمە تێدەگەن. هێرش دەکرێتە سەریان و منداڵ و ژنەکانیان ئەنفال دەکرێن و ئەوەندە کەسەی ماون و هەڵهاتوون بە شاژنەوە، لەودیو کێوەکانەوە تەماشای ئەو کارەساتە دەکەن و هەر ئەوەندە کەسە دەمێننەوە تا داهاتووی نەوەکانی لێ دەست پێکاتەوە.

Nawakani Madayi_edited.jpg
bottom of page