top of page

''دەریا و خەونە شاراوەکەی مەرجان'' 2020

چ گەشتێکە ئەوەی مەرجان پێ هەڵدەستێت؟ چ ئامانجێکی لە پشتە؟

مەرجان خۆی بە بنەماڵەی زەندییەکان پێشکەش دەکات، لە بەسرا دەژی. لەو ساتەوەی تاقمی کەشتییەکەی بە هاوکاری زێفیر پێکهێنا، لەنگەریان لە بەسرا هەڵکێشا و دەرگاکانی گەشت بە خواستی ئازادی بەڕوویاندا واڵا بوو.

دناییەک بە رەنگی دەریا، هاوبەشی گۆڕانی دۆخی ئاسمان، لەگەڵ دەرکەوتنی ئەستێرە و بەرەوڕووبوونەوەی باوبۆران، بەڵام بە ڕەنگی خەونێکی شاراوەش، کە دەبێتە ئۆرکیسترایەک و سەرجەمی ڕووداوەکانی کەشتیەکە ڕووەوئاراستەی ئەوێ دەکات.

چوونە ناو جیهانێکی سەیر و بینینی خەڵک و زمانی جیاواز و بەرکەوتنی خەون لە نزیک و دوورەوە،

لە نێوان هاوڕێیەتی و وەدیهێنانی خەون سنوورێکی باریک هەیە، لەودیوی هاوڕێیەتیش نهێنی هەر یەک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی ڕۆمانەکە لەگەڵ گەشەی ئەو گەشتە سەیرەی مەرجان و زێفیر و هاوڕێیانیان پێی هەڵدەستن، ئاشکرا دەبێت. ئیدی چەندی ئەو نهێنیانە ڕاستن، یان داهێنراون، لە نێوان دەقی ڕۆمانەکە دەرەکەوێت.

گەشتی دەریا لەلای دەبێتە گەران بە دوای ئەو خەونەی کەس نازانێ مەبەستی چی لەدوایە.

bottom of page