لە بەرزایی شووراکانەوە
ئه‌م رۆمانه له دووتوێی 332 لاپه‌ڕه و به ئه‌ژماری 500 دانه و ساڵی 2013 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانییه‌وه چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
كاری نه‌خشه‌سازیی به‌رگی جه‌بار سابیر كردوویه‌تی و كاری نه‌خشه‌سازیی ناوه‌وه‌شی رووپاك مه‌حمود ئه‌نجامی داوه.
سه‌ره‌تاکه‌ی ئه‌م رۆمانه به‌م چه‌شنه ده‌ست پێده‌كات: ئێوه ده‌چنه نێو جیهانی شێته‌كانه‌وه، قه‌ڵا ته‌نها ناوێكه، شوێنێكه بوونی نییه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی راستی جیهان، رووداوه‌كانی ئێره یان زۆریان راستن، ئێمه ته‌نها هه‌ندێ ره‌وتیان رێكده‌خه‌ینه‌وه. هه‌ر كه‌سێ خۆی له‌م دەقەدا ببینێته‌وه ئه‌وه ته‌نها رێكه‌وته و هیچی دی.
سه‌رجه‌می ڕۆمانه‌که له‌سه‌ر هاودژی ئه‌قڵ و شێتی بونیادنراوه، کێ زه‌کییه ''شێتی" کوشت؟ کێن ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام ده‌ستدرێژییان به‌سه‌ریدا ده‌کرد؟ کێ تاوانباری راستییه؟ کۆمه‌ڵ؟ یان شێتی؟ یاخود ئه‌قڵ؟ ئه‌وه‌ی بیه‌وێ له‌و جیهانه تێبگات ناچاره بچێته‌وه ئه‌ودیو شوراکان و له نزیکه‌وه بۆ وڵام بگه‌ڕێ.
زەکیە کچێکی شێتە، لە منداڵیەوە فڕێدراوەتە بەر دەرگای ماڵێک، میم خونچە کە مامانە و دەیگرێتە خۆی و وەک کچی خۆی سەیری دەکات تا دەگاتە سیانزە تەمەنی بالغ بوون ئەوجا هەرچی پیاوی قەڵایە دەست درێژیی لێ دەکەن و هەموو ساڵێک منداڵی دەبێ و کەس نازانێ کێ ئەمەی کردوە. میم خونچە بۆ پاراستنی زەکیە بە مامۆستا وەردی دەسپێرێ کە مامۆستای ماتماتیکە. تا ماوەیەک دەتوانێ بیپارێزێ، بەڵام هەر بێ سودە. ڕۆژێکیان زەکیە بە وکژراویی دەدۆزنەوە. لەوێوە سەرجەمی ڕۆمانەکە یاریی لە نێوان ڕەوشت و کۆمەڵ و ئەقڵ و شێتی دەکات، مامۆستا وەردی لە خەفەتدا شێت دەبێ و بۆ تۆڵەسەندەنەوەی زەکیە خۆڵی شێتیی دەفڕۆشێت بە خەڵک تا هەموویان تامیی هەمان ئەو ساتانە بکەن کە زەکیە هیچ بەهایەکەی مرۆڤی لەلایان نەبوو. ئەوجا تا کۆتایی گێڕەڕەوە گومان دەخاتە سەر هەموو کەسایەتیەکان، بەڵام دواجار کەس نازانێ کێ کوشتویەتی و بەمە پەنجەی تاوان هەموو کەسێک دەگرێتەوە.
تێبینی: ئەم ڕۆمانەم وەرگێڕاوە بۆ فەرەنسی و لە داهاتوودا بە چاپی دەگەیەنم. هاوکات فریدا نارین وەریگێڕاوە بۆ زمانی فارسی.