کورتەی ژیاننامە:
ڕۆماننووس و شاعیر و وەرگێڕە. له‌ساڵی 1961 له كه‌ركوك له‌دایكبووه. قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌و شاره ته‌واو كردووه.
ساڵی 1986 كۆلێژی ئابووری و بازرگانی له‌زانكۆی به‌غداد ته‌واو كردووه.
لە ساڵی 1988 تا 1991 مامۆستا بووه لە ئامادەیی بازرگانیی ڕانیە.
لەنێوان ساڵانی 1992 تا 1998 لە ڕێکخراوە مرۆییه‌كاندا له‌شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان کاریکردووه.
لە ساڵی 1998ەوە لە پاریسی پایته‌ختی فەڕەنسا دەژی. کاری نووسین و وەرگێران دەکات و دامەزرێنەر و سەرنووسەریی سایتی (ترانسکولتوور)ە. https://trans-cultures.fr/
بڕوانامه:
* لە ساڵی 2000 بۆ 2001 دیپلۆمی ئەدەبی هاوچه‌رخی لە زانكۆی پاریسی هەشت به‌دەستهێناوه.
* لە ساڵی 2001 بۆ 2002 دیپلۆمی لیسانسی بەدەستهێناوه.
* لە نێوان ساڵانی 2002 بۆ 2004 دیپلۆمی بەکالۆریۆسی لەئەدهبی هاوچه‌رخ و ئەدەبی فەڕەنسی-تایبەتمەندێتی لە ئەدەبی ژیاننامە و ئۆتۆفیکشن وه‌رگرتووه. بەسەرپەرشتی بەڕێوبەری ماستەر (کرستین مۆنتالبیتی) Christine Montalbetti
* لە ساڵی 2004 بۆ 2005 دیپلۆمی ماسته‌ری لە ئەدەبی هاوچه‌رخ و ئەدەبی فەڕەنسی-تایبەتمەندێتی لە ئەدەبی خەیاڵدا وه‌رگرتووه. بەسەرپەرشتی بەڕێوبەری ماستەر (کرستین مۆنتالبیتی) Christine Montalbetti
تێبینی: Christine Montalbetti ئەمەڕۆکە یەکێکە لەناودارترین ڕۆمانووسی فەرەنسی. لە ساڵی 2019 نوێترین ڕۆمانی چووە ناو لیستی خەڵاتی مێدیسیس Médicis.
کاری پرۆفیشناڵ:
* لە نێوان 2006-2008 لە کەناڵی تیشک (Tishk) لە پاریس بەرنامەی (چرکە)ی بەڕێوە دەبرد. بەرنامەیەکی کولتووری بوو کە بەیان سەلمان ئامادە و نووسینی دەق و پێسکەشی دەکرد.
* لەساڵی 2009...وە سەرقاڵی ڕۆژنامەوانی و وەرگێڕانە.
بڵاوکراوەکانی، به‌زمانی عه‌ره‌بی:
* انا کما فی حکایات الجنیة، شیعر، چاپخانه‌ی ڕه‌نج، سلێمانی، 2006.
* تلک الغیمة الساکنة "سيرة هجرة"، خانه‌ی چاپه‌مه‌نیی الزمان، سوریا، 2008.
* بوراق، ڕۆمان، خانەی چاپەمەنیی الزمان، سوریا، 2008.
هەروەها: کۆمەڵە بابەتێک بە عەرەبی لە نێوان ساڵانی 2005-2006 لە گۆڤاری (الکرمل) Al-Karmel کە شاعیری فەلەستینی مەحمود دەرویش سەرنووسەری بوو.
بڵاوکراوەکانی، به زمانی كوردی:
* نامۆیی سه‌ر و هه‌ره‌سی دیمه‌نه‌كان، شیعر، 4199.
* نه‌وه‌كانی مادایی، ڕۆمان، چاپخانه‌ی یاد، 2011.
* به‌سه‌رهاته‌كانی خه‌زنه مهملوك، ڕۆمان، چاپخانه‌ی یاد، 2012.
* له‌به‌رزایی شوراكانه‌وه، ڕۆمان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی، چاپی یەکەم 2013. دەزگای چاپی ئەندیشە بۆ چاپی دووهەم 2020.
* شه‌وانی ئاده‌م، ڕۆمان، ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئه‌ندێشه، 2015.
* یادداشتی عه‌تر و ئاگر، ڕۆمان، ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئه‌ندێشه، 2018.
* ئه‌ڤین و جه‌نگ، شیعر، ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئه‌ندێشه، 2019.
* دەریا و خەونە شاراوەکەی مەرجان. ڕۆمان، خانەی چاپی ئەندێشە 2020.
* باڵندەکانیش دەفڕن، ڕۆمان، خانەی چاپی ئەندێشە 2020.
* کەرکەدەن، پارچە شانۆگەری. وەرگێڕان لە فەرەنسییەوە، خانەی چاپی سەردەم، سلێمانی 2020.
* بە فەرەنسی بدوێ، (فەرهەنگی بچووک) ڕێنمایی زمانی فەرەنسی –کوردی، نووسینی بەیان سەلمان، حامید درودی و فیلێپ دولارب. خانەی چاپی سەردەم 2020.
بڵاوکراوەکانی، وه‌رگێڕان:
* وه‌رگێڕانی ڕۆمانی "کهوف هایداهوداهوس"ی سه‌لیم به‌ره‌كات له‌عه‌ره‌بییه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسی، 2008، خانه‌ی چاپه‌مه‌نیی Actes Sud.
* كاندید، ڤۆڵتێر، وه‌رگێڕانی لهفهڕهنسییهوه، ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئه‌ندێشه، 2014.
* شه‌قامی دوكانه تاریكه‌كان، پاتریك مۆدیانۆ، وه‌رگێڕانی لهفهڕهنسییهوه، ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئه‌ندێشه، 2016.
* مێتامۆرفۆس، ئۆڤید، وه‌رگێڕانی لهفهڕهنسییهوه، ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئه‌ندێشه، 2018.
* پێداچوونەوەی فەرەنسی، بە دوو دەقی وەرگێڕاوی توانا ئەمین کە لە زمانی فاراسییەوە کردویەتی بە کوردی: "کەوتن" ئەلبێر کامو و "تریفەی مانگ" مۆپاسان.
* به‌هه‌ر سێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و فه‌ڕه‌نسی، چه‌ندان گوتار و به‌رهه‌می له‌گۆڤار و ڕۆژنامە و وێب سایته‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه. لە ئێستاشدا پێداچوونەوە دەکات بە دەقە فەرەنسییەکەی "ڕەگەزی دووهەم"ی سیمون دو بۆڤوار کە کاک نوری کەریم لە ئینگلیزیەوە وەریدەگێرێتە سەر کوردی. هەروەها شیعری ئەم شاعیرانەی وەرگێڕاوەتە سەر کوردی: مالارمێە، ڕامبۆ، ڤێرلین، سۆفی داربۆڤیل، ژان لۆران، ولییەم بلێیک، ئەلکسەندەر پۆپ، پۆل ڤالێری، گیلڤیک، ئەدونیس.
هەروەها کۆمەڵە وتارێکی فەلسەفی و تیۆری ئەدەبی و ڕانانی کتێبی کردووە بۆ:
- Alain Badiou, sloterdijk, Julia Kristeva, Roland Barthes, Tzvetan Todorov Jérard Genette …etc.
- Jean Baudrillard, La société de consommation. "کۆمەڵی بەرخۆر"
- Guy Debord, La Société du spectacle. "کۆمەڵی نمایشکار"
ئەو کتێبانەی بۆ ڕادیۆ خوێندراونەوە:
"شەوانی ئادەم" 2016 ڕادیۆی هێلین، بە دەنگی نەرمین سندی.
"یاداشتی عەتر و ئاگر" 2019 ڕادیۆی هێلین، بە دەنگی نەرمین سندی.
ئەو کتێبانەی بەشێکیان دەربارەی بەیان سەلمان نووسراوە:
* "ژنە ناودارەکانی کورد"، کۆکردنەوەی زامدار مەحمود.
* "خود نووسینەوە" کۆکردنەوەی هۆزان مەحەمود.
* "چێژی نووسین" نووسینی شاخەوان سدیق.
* ئەنسکیلۆپێدیای نووسەرانی کەرکوک. ئامادەکردنی، سمۆکۆ بەهەرۆز.
کۆمەڵێک تێز و لێکۆڵینەوەی ئەدەبیش لە زانکۆکانی کوردستان ئەنجام دراون، یاخود لە ئەنجامدانن دەربارەی بەیان سەلمان.
لینک لەسەر بەیان سەلمان:
http://bayansalman.wixsite.com/bayan-salman
https://fr.wikipedia.org/wiki/Bayan_Salman
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%95%DB%8C%D8%A7%D9%86_%D8%B3%DB%95%D9%84%D9%85%D8%A7%D9%86
تێبینی: خەڵاتی ڕۆماننووسین بۆ ساڵی 2016 لە ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئه‌ندێشه پێشکەش بە بەیان سەلمان کرا.