top of page

بوراق: دار نشر الزمان، سوریا، ٢٠٠٨

بوراق ناوێکە داهێنراوە لە ئەسپەکەی پێغەمبەر کە ناوی (براق)ە؛ باسی گەڕکێکی ساڵانی شەستەکان دەکات. ژیانی ڕۆژانەی خەڵکەکەی، داب و نەریتیان و سیاسەت بە نهێنی. جگە لە مەسەلەی تەرحیلکردنی کورد لە کەرکوک بێ ئەوەی ناوی کەرکوک بهێنم. کەسایەتی سەرەکیی ڕۆمانەکە هەڵهاتوە بۆ ئەوروپا، لەگەڵ خوێننەوەی کتێبێک کە لە نیوە شەو تەواو دەبێت، ڕووداوەکان دەگڕدرێتەوە. باسی خۆی و ماڵەوەیان، باسی ئێستای هەندەران. هەمووشی تێکەڵ بە مردنی پیرێژنێک دەکات بە ناوی هۆریزاد. ئەم لەسەرەتای کتێبەکەوە مردنی خۆی بە هی ئەو پیرێژنە دەبەستێتەوە و باسی وردەکانی ژیانی ئەو دەکات و ساتی گیاندانی کە ئیجگار درێژە دەکێشێت. ئەم مردن و یادکردنەوەیە تێکەڵ بە هەموو ئەو سەردەمە کراوە کە ڕووداوەکانی تێدا بە سەختی بەسەر خەڵکدا تێدەپەڕێت. بزربوونی کەسانێک لەو گەڕەکە بێ ئەوەی کەس بزانێ بۆ(هەمووش دەزانن کە هۆی سیاسیە و کەس ناوێرێ باسی بکات)، دەست تێکەڵکردنی هەندێ کەس لەگەڵ ڕژێم و بزربوونی برای کەسایەتی سەرەکی کە دەشبێتە هاندەر تا وڵات بەجێبهێڵێ و یادەوەریی ئەو برایە ڕاویدەنات. هەتا ساتی مردنی هۆریزاد، ئەوجا پاڵەوانەکە بەئاگا دێت کە بەیانیە و بڕیار دەدات بە ژیانیدا بچێتەوە و دەرگای ژیان بکاتەوە.

Bouraq_edited.JPG
bottom of page