top of page

"یاداشتی عەتر و ئاگر": ڕۆمان بە کوردی، چاپکردنی ئەندێشە 2018

هەڵقوڵانی نەوت لە سەدەی ڕابردوو، لە گوندەکانی سەر بە کەرکووک، دەرکردنی خاوەن عەردەکان، شیرازەی بنەماڵەی (باجە خان) و مێژووی کوردیش لە ناوچەکە، بەرە بەرە هەڵ دەوەشێتەوە.

لەو ڕۆمانەدا، تا قوڵایی بنچینەی شار و پێکهاتەکانی دەچین. چۆن سەیری بەردەوامبوون لە شوێندا دەکرێت؟ خودی شار موڵکی کێیە؟ مرۆڤی هۆشمەند ئەوەیە کە پلەیەکی بەرزی خوێندەواریی هەیە، یاخود کەسێکی ئەقڵانییە؟

لەهەناوی ئەو مێژووە پڕ ئازارە، لە ڕێگای چارەنووسی (باجە گەورە)، بێ ئەوەی زۆر جێگۆڕگێ بکات، چەرخی ڕووداوەکان دەسوڕێت. ئەو گەورە-کچە نەخوێندەوارە، باش دەزانێت، لە هەر قۆناغێکی ژیانی، کە بە هەڵسەنگاندنی مێژوویی و سیاسیی و فیکری کەسایەتییەکان گرێ دراوە، جڵەوی کەسایەتی خۆی و ئەوانەی بە دەوریشییەوەن، بگرێتە دەست.

کۆمەڵێک کەسایەتی زۆر لە دەوری (باجە)ن. ئیشکەرەکانی ماڵەکە، (سپاردە)، (دەوڵەت) کە لە هەرزەکارییەوە لەو ماڵەیە و جێی متمانەیەتی، خزم و کەسەکانی، هاتوچۆکەرانی دیوەخانەکەی. ئەگەر دیوەخانەکەی بە پێی سەردەم هەر لە شوێن خۆیەتی، ئەوە دۆخی کەسەکان و ڕووداوەکان نییە، کە هەمیشە لە گۆڕاندان.

کاتی خۆی، چوار کچ دچنە لای (باجە)؛ لەم سەردەمەی ئێستاش، چوار کچی جیاواز کە پڕ پەنهانیین و جێی گومانن. لە هەردوو سەردەمدا، ئەو کچانە چییان لەبن سەرە؟

ڕۆژێکیان، (داستان)، خوشکەزای (باجە)، بۆ وڵات دەگەڕێتەوە. ئەو هاتنەوەیە ڕووداوی زیاد لە نیو سەدە زیندوو دەکاتەوە. (داستان) بەدوای خۆشەویستەکەی (سپاردە) وێڵە. نەبوونی هیچ هەواڵێکی، نهێنیی چی شاردۆتەوە؟

قین و خۆشەویستی، چ ئاکامێکیان لێ دەکەوێتەوە؟

لە ڕێگای (باجە)، چارەنووسی هەموو کەرکووک، لە ناو ئەو ڕۆمانە ئاشکرا دەبێت. چارەنووسێک، کە هەتا بڵێی لایەنی بەهێزیی دەرەخات، هاوکات ناسکییشیی هەمیشە جێی گرەوە.

Yadashti Atr u Ager_edited.jpg
یاداشتی عەتر و ئاگر ڕادیۆی هێلین
bottom of page