top of page
  • Bayan Salman

شەوانی ئادەم


شەوانی ئادەم، ڕۆمان، چاپخانەی ئەندێشە، ٢٠١٥

کۆشکێک دەبێتە بنکەی کۆمەڵە خەڵێک کە ڕووی تێدەکەن. کۆمەڵێ پیاو وەک ڕەبەن لەوێ دەژین. هەر یەکە ڕبردووی خۆی هەیە. ژیانی هەر یەکەیان چیرۆکێکە. خاوەنی ئەو کۆشکە، پیاوێکە بەناوی ئادەم، شەوانی تەنیایی و نەهامەتی بە باسی ژیانی ئەو کەسانەی بە کۆشکدا تێدەپەڕن و بەدوای ڕێگای دەرچوون لە کێشە و نەهامەتی دەگەڕێن. ڕابردوویەکی کێش قورسیان لە دوای خۆیان جێهێشتووە، لە جێیەکیشدا، ئادەم، کە وایدەزانی دونیای لە پشت خۆی بەجێهێشتووە، لە خانویەک کە پێشتر بە تەنیا تێیدا دەژیا، شەش ژن بە ڕێکەوت لە ئەنفال ڕزگاریان بووە، دەگەنە ئەوێ و ژیانی ئەو پیاوە سەرانسەر دەگۆڕن. ئادەم بە تێکەڵبوونی چیرۆکی ژیانی و هی ئەم ژنانە و کەسانی تر، گفتوگۆی ئاڵۆز و سادە لە نێوانیان دروست دەبێ، پڕ گومان لەوی تر ڕەوتی ڕووداوەکان گەشەدەکات و نهێنی ئەویتر ئاشکرا دەبێت.

دواجار لە نێوان مردن و ژیان، دونیایەکی پڕ لە هیوا، لە ڕێی بەردەوامیی ژیانی کەسانی تر گەشە دەکات و پێمان دەڵێ کە ژیان ناوەستێ و لە جێیەک دەرگا هەر کراوەیە.

73 views0 comments

Recent Posts

See All
bottom of page