top of page

بوراق


بوراق: دار نشر الزمان، سوریا، ٢٠٠٨

بوراق ناوێکە داهێنراوە لە ئەسپەکەی پێغەمبەر کە ناوی (بَرّاق)ە؛ باسی گەڕکێکی ساڵانی شەستەکان دەکات. ژیانی ڕۆژانەی خەڵکەکەی، داب و نەریتیان و سیاسەت بە نهێنی. جگە لە مەسەلەی تەرحیلکردنی کورد لە کەرکوک بێ ئەوەی ناوی کەرکوک بهێنم. کەسایەتی سەرەکیی ڕۆمانەکە هەڵهاتووە بۆ ئەوروپا، لەگەڵ خوێننەوەی کتێبێک کە لە نیوەشەو تەواو دەبێت، ڕووداوەکان دەگێرێتەوە. باسی خۆی و ماڵەوەیان، باسی ئێستای هەندەران. هەمووشێک تێکەڵ بە مردنی پیرێژنێک دەکات. ئەم لەسەرەتای کتێبەکەوە مردنی خۆی بە هی ئەو پیرێژنە دەبەستێتەوە و باسی وردەکانی ژیانی ئەو دەکات و ساتی گیاندانی کە ئێجگار درێژە دەکێشێت. ئەم مردن و یادکردنەوەیە، تێکەڵ بووە بە هەموو ئەو سەردەمە کە ڕووداوەکانی تێدا بە سەختی بەسەر خەڵکدا تێدەپەڕێت. بزربوونی کەسانێک لەو گەڕەکە، بێ ئەوەی کەس بزانێ بۆ(هەمووش دەزانن کە هۆی سیاسیە و کەس ناوێرێ باسی بکات)، دەست تێکەڵکردنی هەندێ کەس لەگەڵ ڕژێم و بزربوونی برای کەسایەتی سەرەکی کە دەشبێتە هاندەر بۆ بەجێهێشتنی وڵات و یادەوەریی ئەو برایە ڕاویدەنات. هەتا ساتی مردنی پێرێژنەکە، ئەوجا پاڵەوانەکە بەئاگا دێت کە بەیانیە و بڕیار دەدات بە ژیانیدا بچێتەوە و دەرگای ژیان بکاتەوە.

17 views0 comments

Recent Posts

See All
bottom of page