Bayan Salman

Feb 29, 20161 min

تلك الغیمة الساکنة

تلك الغیمة الساکنة ''سیرة هجرة''، دار نشر الزمان، سوریا، ٢٠٠٨

ئەم کتێبە ژیاننامەی ڕەوە، واتە باسی ڕەوەکەی ١٩٩١ دەکات، لە ڕێگای کەسایەتی نووسەر بەیان سەلمان و هاوسەرەکەی و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی کە لەگەڵی بوون لەو ساتە قورسە. گێڕانەوەی ڕووداوەکان لە سەرەتای ڕاپەڕین و ڕەوەکە و پاشان گەڕانەوە بۆ شار و دەستپێکی ژیان لە ناو شەڕی ناوخۆ و دابەشبوونی شارەکان لە نێوان هەردوو پارتی و یەکێتی و کاریگەریی ئەمە بەسەر خەڵک. جگە لە باسیی ڕۆژانەی ڕەو، لە ساتی دەرچوونەوە تا گەڕانەوە، لە ژێر باران و سەرما و ترس لە تەقینەوەی مین و برسێتی و چادر. باسی مردنی خەڵک و لەهەمان کاتدا باسی ئەو شتانەی ماییەی پێکەنین بوون لەوێ. هەموو ئەو گێڕانەوەیە تێکەڵکراوە بە وێنەی ئەو پەڵە هەورە سەخت و چڵکنە کە بەسەر سەری ملێۆنێک خەڵک بوو و لاناچوو و بەردەوام باران بوو. لەگەڵ ئەوەشدا بێ هیوا نەبوون.

    170
    0